بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند ماوەیەکە دووبارە لە سنووری تەکیە و شۆرش و چەمچەماڵ و خان و سەنگاو، دیاردەی لێکردنەوە و بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوەتەوە.
له سنورى ناحیهى تهكیه بە فیشەک فنجانى تاوهرهكان شکێنراوە و تهلهكانیش بریندار كراون، بەهۆیەوە مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە کە کارەبا لە وێستگەی غازی چەمچەماڵ بۆ گەرمیان و سلێمانی دەگوازێتەوە، بهكهوتنى ئهو هێڵانه شارى سلێمانى و گهرمیان بێ كارهبا دهبن.
ئەندازیار سامان ئیسماعیل داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بە جیدی کار بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە بکەن کە مەترسی جدیی بۆ سەر تاوەرەکانی کارەبا دروست کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.