Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:19

كازمی و عامری تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقـ، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، تاوتوێی قەیرانی سیاسی عێراقیان كرد.
لەوبارەیەوە نووسینگەی عامری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، كە هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ، لە ئۆفیسەكەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە مستەفا كازمی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو قەیرانە سیاسییەی كە لە وڵاتەكەدا دروست بووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە هەردوولا دواین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی رێگایەك بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئێستا و گەیشتن بە چارەسەرێكی لۆژیكی كە هەموو لایەنەكان رازی بكات، تاوتوێ كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.