پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 03ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، هاووڵاتییان دڵنیا دەکەیەنەوە ئەو ئاوانەی بە تەنکەر دابەشکراون بە فلتەری خاوێنی تێپەڕیوون.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: دواى گلەیی و گازاندەى بەشێک لە هاووڵاتییان سەبارەت بە گومانی پاکنەبوونى ئەو ئاوەى کە لە ڕێگەى تەنکەرەکانەوە بەهۆى کەمى ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر دابەشكراون، دوای لێكۆڵینه‌وه دڵنیایی به هاووڵاتییان ده‌ده‌ین كه ئه‌و ئاوانه‌ی به ته‌نكه‌ر دابه‌شكراون به فلته‌ری خاوێنی تێپه‌ڕیوون.
ڕاشیگەیاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە لەمەودوا هیچ تەنکەرێک بۆى نییە ئاو دابەش بکات، ئەگەر بە کلینەرى خاوێنى تێنەپەڕێت، ئەوكات دەگەینرێتە ئەو گەڕەک و هاووڵاتییانەی کە پێویستیان بە ئاوى خاوێن هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە "له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر تاوه‌كو چاكبوونه‌وه‌ی گرفتی كه‌مئاوی هاووڵاتییان ده‌توانن له حاڵه‌تی كه‌مئاوی په‌یوه‌ندی بكه‌ن به شاره‌وانییه‌كانی سنووری خۆیان، یاخود ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كه ژماره‌كانیان شه‌و و ڕۆژ كراوه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیكردن و به ده‌نگه‌وه هاتنی هاووڵاتییان."
پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته یه‌كه كارگێڕییه‌كان له قایمقام ناحییه‌كان كه رێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێک جگه له تیمه‌كانی حكوومه‌ت به ئه‌ركی ئاو دابه‌شكردن هه‌ڵبستێ، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.