Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:28

حکوومەتی هەرێم بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەكانی ئاو لە سنووری سلێمانی خەرج دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ چوارشەممە 03ـی 08ـی 2022 ئاشکرای دەکات کە بڕیاری خەرجکردنی 400 ملیۆن دیناریان داوە بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان لەسەر ڕێژەی 17%ـی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی 400 ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دابینكردنی بوستەر پەمپ بۆ پرۆژەی ئاوی ((P.W.J كە بە پێی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات و یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی بودجەی ساڵی 2013 خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمە لەكاتێكدایە ڕۆژی پێنجشەممە  28ـی07ـی 2022 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تەواوبوونی پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی سەرەكیی گواستنەوەی ئاوی لە تاسڵوجە بۆ سلێمانی بە درێژایی (15،800 م.د) ڕاگەیاند، سەبارەت بە ژمارەی سوودمەندبووانیش گوتی: زیاتر لە 150 هەزار كەس لە گەڕەكەكانی باشووری خۆرهەڵاتی شاری سلێمانی لێی سوودمەند دەبن و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژەكانی ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.