پارێزگای دیوانییه به فه‌رمی سبه‌ی پێنجشه‌می له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرده پشوو.
پارێزگای دیوانییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: زوهێر عه‌لی شه‌علان پارێزگاری دیوانییه بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له پارێزگاكه‌یان بكرێته پشووی فه‌رمی.
پارێزگاری دیوانییه هۆكاری ڕاگه‌یاندنی پشووی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما گه‌ڕانده‌وه.
پارێزگار جه‌ختیشی كرده‌وه كه سبه‌ی ته‌نیا هێزی ئه‌منی و فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان و تیمه خزمه‌تگوزاری و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگا و قوتابییانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی پێنجشه‌م له پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشووری عێراق پله‌ی گه‌رمی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه و له هه‌ندێ ناوچه بگاته سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.