ڕێكخراوی ئۆپیك + ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاریان له‌سه‌ر زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دا و بڕیاره‌كه‌ش له مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
زیادكردنه‌كه له مانگی ئه‌یلوولی داهاتووه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و ڕۆژانه بڕی 100 هه‌زار به‌رمیل ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپیك + هه‌موو مانگێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت و ستراتیجییه‌تی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت به خێرایی چاكی بكه‌ن و پلانی نوێ دابڕێژن.
به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 1.42% به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 101.97 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.