پارێزگای به‌غدا به فه‌رمی سبه‌ی پێنجشه‌می له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرده پشووی فه‌رمی به‌هۆی پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو.
پارێزگای به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: محه‌مه‌د عه‌تا پارێزگاری به‌غدا بڕیاری دا سبه‌ی پێنجشه‌م له دیوانی پارێزگا و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێته پشوو، به‌هۆی پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌نیا فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستییه‌كان ده‌وامیان ئاسایی ده‌بێت، هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌ییش ئه‌نجام ده‌درێ.
جێی باسه به‌هۆی پێشبینیكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی موسه‌ننا، بابل، واسیت، دیوانییه، نه‌جه‌ف، دیاله و به‌سڕه به فه‌رمی سبه‌ی پێنجشه‌میان كردبووه پشووی فه‌رمی.
جێی باسه كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه سبه‌ی پێنجشه‌م له به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشووری عێراق پله‌ی گه‌رمی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ناوچه بگاته سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.