ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەزیری پێشووی دارایی عێراق جەختی کردەوە کە سەدر ڕاست دەکات و چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ بنەماکانی دادپەروەری، یاسا و ڕای گەل.
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سکاڵای بێبنەما بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی لە دادگە، لە مانگی ئۆکتۆبەری 2021، هۆکاری قەیرانی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی ئێستایە.
ڕاشیگەیاند: موقتەدا سەدر ڕاست دەکات، چارەسەر ئەوەیە کە بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی دادپەروەری تەواو، یاسا و ڕای گەل.
موقتەدا سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوتارێک ئاماژەی بەوە دا کە دوای ئەوەی ئێمە زۆرترین دەنگمان بەدەستهێنا و گەورەترین هاوپەیمانییەتیمان پێکهێنا، بەشێک لەلایەنەکان ئێمەیان پەکخست. داوای لە خۆپیشاندەران کرد بەردەوامبن تاوەکو داواکانیان جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.