وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە میانی زنجیرەک کۆبوونەوەی دیداری شاندێکی وەزارەتەکە لە بەریتانیا، شانشینەکە جەختی کردۆتەوە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا پشتگيری هه‌رێمى كوردستان و عێراق دەکات.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی جیای لەگەڵ جەیمس هیپی، وەزیری هێزه چەکدارەکان و ماڕشاڵ سامی سمپسن، گەورە ڕاوێژکاری بەرگری بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ستیڤن هیکی بەڕێوەبەری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە و ئەفسەرانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
ڕاشیگەیاند: شه‌ڕى دژى تيرۆر له عێراق و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعشيان تاوتوێ كرد، هاوڕابوون که داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه و جيهانيش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه، بۆیە پشتگيرى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێويسته.
ئاماژەی بەوەش داوە کە وه‌زيرى هێزه چەکدارەکانی به‌ريتانيا، جه‌ختى له به‌رده‌واميى به‌شدارى و ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى شانشينى يه‌كگرتوى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هێزەکانی پێشمەرگه لە ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێزانين و ستايشى بۆ قوربانیيه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، ده‌ربڕى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.