Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:23

عامری پشتگیری لەداواكارییەكەی سەدر دەكات

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە راگەیاند كە رێبەری رەوتی سەدری داوای كردبوو
کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی رابردوو، هادی عامری ،سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح پشتیوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە راگەیاند كە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری داوای كردبوو.
عامری لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پشتگیری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەین كە لەلایەن جەنابی موقتەدا سەدرەوە داواكرابوو، بەتایبەتی كە هەڵبژاردنەكانی پێشوو بە گومان و ناڕەزایی زۆر تێكچووبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە پێویستی بە گفتوگۆیەكی هەمەلایەنی نیشتمانی هەیە بۆ ئەوەی ڕۆژ و میكانیزم و پێداویستییەكانی ئەنجامدانیان دیاری بكرێت، هەروەها ژینگەی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف دابین بكرێت كە متمانەی هاووڵاتی بۆ پڕۆسەی سیاسی بگەڕێنێتەوە.
رۆژی رابردوو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، داوایكرد، دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.