بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4.058 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 1.341 نەخۆش داخڵ بوون.
مانگی ڕابردوو 943 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 563 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و ئەوانی دیكەش لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 477 منداڵیان كوڕ بوون و 466 منداڵیان كچ بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 513 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 18 حاڵەتی لەدایك بوونی دووانە و 116 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەبەشی نەبەكام تۆماركراوە و 1.289 سۆناریش گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.