Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:20

له‌مانگی رابردوودا داعش 24 كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌شاره‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه‌

کوردستان TV
100%

ئامارى كرده‌وه‌ تیرۆریستییەکانى رێكخراوى تیرۆریستیی "داعش" لە چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق له‌ مانگى تەممووزی ساڵى 2022 راگه‌یاندرا.
‌لە مانگی تەممووزی ساڵى 2022، رێكخراوى تیرۆریستیی "داعش" له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كى عێراق، 24 كرده‌وه‌ى تیرۆریستی ئه‌نجام داوه وه‌ک له ‌خواره‌وە خراوەتە روو به‌م شێوه‌یه‌:
یەکەم: پارێزگاى بەغدا، 6 كرده‌وه‌ى تیرۆریستی:
1 بۆمبی چێندراو
3 هێرش بە نیشانشکێن
1هێرشی چەکداری
1 تەقەکردن
قوربانییه‌كان، 8 کەس:
3 کوژراو
5 بریندار
دووەم: پارێزگای دیالە، 11 كرده‌وه‌ى تیرۆریستی:
3 هێرشی چەکداری
5 بۆمبی چێندراو
1 تەقەکردن
1 هێرش بە کاتیۆشا
1 هێرش بە نیشانشکێن
قوربانییه‌كان: 39 کەس:
13 کوژراو
26 بریندار
سێیەم: ‌پارێزگاى نەینەوا، 2 كرده‌وه‌ى تیرۆریستی: 
1 بۆمبی چێندراو
1 کوشتن
قوربانییه‌كان، 3 كه‌س:
1 کوژراو
2 بریندار
چوارەم: پارێزگاى سەڵاحەددین،‌ 3  كرده‌وه‌ى تیرۆریستی:
3 هێرشی چەکداری
قوربانییه‌كان، 18 كه‌س:
8 كوژراو
10 بریندار
پێنجەم: ‌پارێزگاى کەرکووک، 1 كرده‌وه‌ى تیرۆریستی:
1 بۆمبی چێندراو
 قوربانییه‌كان، 2 کەس:
2 بریندار
شەشەم: ‌پارێزگاى بابل، 1 كرده‌وه‌ى تیرۆریستی:
1 بۆمبی چێندراو
قوربانییه‌كان، 2 كه‌س:
2 بریندار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.