Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:18

چین دەست بە مانۆڕی سەربازی دەكات و تایوان-یش ئامادەیە بۆ جەنگ

کوردستان TV
100%

سوپای تایوان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هێزەكانیان لە نزیكەوە چاودێری ئەو مانۆڕەی چین دەكەن كە لە ئاوەكانی دەوروبەری دوورگەكەدا ئەنجامدەدرێن.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری تایوان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سوپای تایوان ئامادەیە بۆ شەڕ، بەڵام بەدوایدا ناگەڕێت.
لە راگەیەندراوەكەی سوپای تایوان دا هاتووە :وەزارەتی بەرگری نیشتمانی دووپاتی دەكاتەوە كە پابەند دەبێت بە بنەمای ئامادەكاری بۆ جەنگ بەبێ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێت.
كەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین (CCTV) ڕایگەیاند، چین ڕۆژی پێنجشەممە دەستی بە مانۆڕە سەربازییەكانی كردووە لە دەوروبەری تایوان، ئەمەش گەورەترین مانۆڕە كە تا ئێستا لە دەوروبەری ئەو دوورگەیە ڕێكخرابێت كە پەكین بانگەشەی بۆ دەكات.
كەناڵەكە لە پەیامێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ویبۆ بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، "مەشقەكان دەستیپێكردووە". ئەم مانۆڕانە لە وەڵامی سەردانێكدایە كە نانسی پێلۆسی، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕۆژێك پێشتر بۆ تایوان كردبووی.
هەر لەم چوارچێوەیەدا، جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، ئیدانەی مانۆڕە سەربازییە پلان بۆ داڕێژراوەكانی چینی لە دەوروبەری تایوان كرد.
بۆرێل لە تویتێكدا لە كەمبۆدیا، كە دانوستان دەكات، گوتی: هیچ پاساوێك نییە بۆ بەكارهێنانی سەردان وەك بیانوویەك بۆ سازدانی چالاكییە سەربازییەدوژمنكارییەكان لە گەرووی تایوان. ئاساییە و ڕۆتینییە پەرلەمانتارانی وڵاتەكەمان سەردانی نێودەوڵەتی بكەن و لەگەڵ دەسەڵاتە ناوچەییەكان كۆببنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.