له رۆژانی 4 -8 ئاب له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی له شاری سلێمانی، سێیه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كوردی كرایه‌وه، كه به‌سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی ٧ ره‌نگه، كه به‌رپرسه‌كه‌ی كاك به‌ختیار سه‌عیده، و به هاوكاری و سپۆنسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، و رێكخراوی كه‌ریمی عه‌له‌كه، و ده‌زگای سه‌رده‌م بوو.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م دیداره نێوده‌وڵه‌تییه هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار وكاریكاتێریست هه‌ندرێن خۆشناو بوو، له‌م باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌م دیداره وا سێیه‌م جاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ساڵی یه‌كه‌م ته‌وه‌ری دیداره‌كه (قه‌یرانی ئاو)، و ساڵی دووه‌م ته‌وه‌ره‌كه (ئاشتی) و ئه‌م ساڵیش ته‌وه‌ری دیداره‌كه شاعیری كۆچكردوو (شێركۆ بێكه‌س) بوو.
له باره‌ی واده‌ی دیداره‌كه‌ش هه‌ندرێن خۆشناو گوتی: ساڵانه دیداره‌كه له مانگی ئه‌پریل ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ئه‌م ساڵ دیاربوو براده‌ران پێیان باش بوو بیخه‌نه ئه‌مڕۆ، كه رۆژی ساڵیادی كۆچكردنی شێركۆ بێكه‌سه، بۆیه دواخرا.
سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی ئه‌م دیداره نێوده‌وڵه‌تیه كاریكاتێرییه كوردییه هه‌ندرێن خۆشناو گوتی: ساڵی 2017، (15) كاریكاتێریستی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ندێكیان له هه‌نده‌ران ده‌ژین، پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كاریكاتێریمان له سلێمانی كرده‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتی كاك به‌ختیار سه‌عید (ناوه‌ندی ٧ ره‌نگه)، له رۆژانی پێشانگاكه‌ش چه‌ند دانیشتن و گفتوگۆیه‌كمان كرد، ئاماده‌بووانی گفتوگۆكانیش، بریتی بوون له به‌ڕێزان به‌ختیار سه‌عید، هه‌ندرێن خۆشناو، په‌روه‌ر كه‌ركوكی، رێناس عارف، سه‌رچل شه‌وقی، به‌كر عه‌بدولڕه‌حمان، بڕیارماندا كه ساڵانه ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه ئه‌نجام بده‌ین، و هه‌وڵبده‌ین خه‌ڵكی دیكه‌ش داوه‌ت بكه‌ین، ئه‌وه بوو ئه‌م دیداره ساڵانه‌یه‌ی لێ له دایكبوو.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی به‌شداربووانیش هه‌ندرێن خۆشناو گوتی: نزیكه‌ی (140) كاریكاتێریست (160) كاری خۆیان له (34) وڵاته‌وه رهوانهكردبوو، به‌ڵام ته‌نیا كاری (69) كاریكاتێریست له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌ری ( گێتیت كوستانا له ئیندونیسیا، رۆسه‌م له مالیزیا و گرفتار كاكه‌یی له كوردستان) په‌سه‌ندكرابوون، كه (سه‌میر مه‌له‌ك، قاسم حوسێن، ئه‌حمه‌د ئه‌لمالیكی) له عیراق، و (من و جه‌بار سابیر و جاسم عه‌بدوڵڵا و سلام دۆسكی) له هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداربووین.
له دواییدا هه‌ندرین خۆشناو گوتی: جێگای دڵخۆشیه كه ئێمه‌ی كوردیش بتوانین ساڵانه دیدارێك یان چه‌ند دیدارێكی كاریكاتێری یان كارتۆنی وه‌كو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان ئه‌نجام بده‌ین، كه ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی باشه، و ده‌بێته هۆی زیاتر ئاشنابوونی خه‌ڵكی به‌م هونه‌ره كاریگه‌ره زیندووه، و زیاتر پێشكه‌وتنی هونه‌رمه‌ندانی خۆشمان.
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند "هه‌ندرێن خۆشناو" و سێیه‌مین دیداری نێوده‌وڵه‌تی كارتۆنی كورد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.