له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی ناوه‌ندی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌رێمی كوردستان پاڵه‌وانیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مرۆ پاڵه‌وانیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی له‌سه‌ر ئاستی كچان له‌هۆلی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ره‌تا كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری و كێشكردنی یاریزانان ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر ركابه‌ریه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، لای خۆیانه‌وه كچانی یانه‌ی هه‌ولێر كه توانیان له‌سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانیه‌تی عه‌ره‌ب كه به‌م دواییانه له‌شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه به‌رێوه‌چوو ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و براوه‌ی چه‌ندین ملوانكه بن، له‌ماوه‌ی رابردوو ئاماده‌كاری ته‌واویان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بالا ده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنن.
ئه‌مرۆ له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پاڵه‌وانیه‌تی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی كچان له هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.