له‌یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و رایۆ ڤالیكانۆی ئیسپانی كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك ته‌واو بوو.
ڕاهێنەرى یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئیریک تین هاگ له‌ماوه‌ی پشووی نێوان هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه گۆرانكای به‌كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كرد، رۆناڵدۆ به‌ر له‌ته‌واوبوونی یاریه‌كه یاریگای جێهێشت، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رۆنالدۆ راهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان رایگه‌یاند بەدڵنیاییەوە قبوڵ ناکەم هیچ یاریزانێك به‌ر لهتهوابوونی یاری تیپه‌كه‌ی یاریگای جێبهێلێت، چونكه ئێمە یەک تیپین و پێویستە تا کۆتایى هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بمێنێنه‌وه، تین هاگ وتیشی به‌دلنیاییه‌وه ئەو ڕەفتارە لاى هەموان جێگەى قبوڵکردن نییە، و له‌وبروایه دام هه‌مووان هاوڕان له‌گه‌ڵم.
به‌پێی قسه‌ی ئاژانسه‌كان ئه‌م هه‌لسوكه‌وته‌ی رۆنالدۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه کریستیانۆ داواى ڕۆیشتنى لە یانەکەى کردووە، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له یانه‌یه‌ك یاری بكات كه به‌شداری له خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا بكات، به‌ڵام یانەکەى نایەوێت تا کۆتایى گرێبەستەکەى دەستبەردارى بێت كریستیانۆ بێت كه له هاوینى دوو هه‌زارو بیست‌و سێ كۆتایی دێت.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا مانچسته‌ریونایتد و رایۆڤالیكانۆ یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.