مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌یان دزیبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له‌پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سكاڵای تۆماركرد كه بڕێك ئاڵتون‌و پاره‌ی لێدزرا‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات،هه‌ردوو تۆمه‌تبار (هـ، م، م) له‌دایكبووی 2004 و (ی، ج، أ) له‌دایكبووی 2004 له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.