Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:35

كەشناسی عێراق: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا نزم ببێتەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور روون و گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روون دەبێت، پلەكانی گەرما-ش لە سەرتاسەری وڵاتدا نزیك دەبنەوە لەڕۆژی پێشوو .
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەشوهەوای رۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور روون دەبێتەوە، پلەكانی گەرما-ش لە رۆژی پێشوو نزیكن، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روون و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما-ش بە بەراورد بە رۆژی پێشوو دادەبەزن.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوچەكانی باكووری ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە، لە كاتێكدا كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست كەم دەبنەوە و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە باكوور و بەشەكانی باشووری وڵاتەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای هەرێمی باشوور ڕوون و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست كەمێك دادەبەزێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵاتەكە نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.