Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:22

بارانبارینی وەرزی یەمەن ژێر ئاو دەخات

کوردستان TV
100%

یەمەن بارانبارینی وەرزی بەخۆیەوە دەبینێت و شارەزایان پێشبینی دەكەن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بارانبارینەكە چڕتر بێتەوە. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان نزیكەی 14 ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكانی دواتر تا كۆتایی مانگی ئاب تۆماربكرێن.
ئەو باران بارینە بەخوڕانەی كە لە ئەنجامدا دروست بوون، لە پارێزگا جۆراوجۆرەكانی یەمەن گیان لەدەستدان و برینداری لێكەوتۆتەوە، ئەمە جگە لە زیانی ماددی بە قەبارەی جیاواز. بەپێی زانیارییەكانی پسپۆڕانی كەشناسی پێشبینی دەكرێت لانیكەم تا ناوەڕاستی مانگی ئاب باران بارین بەردەوام بێت.
زۆربەی پارێزگاكانی یەمەن لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاهیدی بارانبارینی بەخوڕ بوون كە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی تێكچوونی ژێرخانی ئابووری لە ئەنجامی ئەو شەڕەی كە زیاتر لە حەوت ساڵە لەو وڵاتەدا بەردەوامە.
لەگەڵ دەستپێكردنی بارانبارین، خەڵكی یەمەن كاتێكی سەختیان بەخۆوە بینی و ژمارەیەكیان ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و پەنا بۆ ماڵی كەسوكاریان ببەن، بەشێكی دیكەشیان لەژێر ترسێكی زۆردا لە ماڵەكانیاندا ماونەتەوە .
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا پارێزگا جۆراوجۆرەكانی یەمەن شاهیدی شەپۆلێكی بارانبارین بووە لە كە لە ئەنجامدا 29 كەس گیانیان لەدەستداوە چەندانی دیكەش برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.