Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:31

 هەر بەنزینخانەیەك پابەند نەبێت بەیەكجاری دادەخرێت

ژمارەیەكی زۆری بەنزینخانە لە هەولێر بەنزینی خراپ بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشن
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایدەگەێنێت، دەمانەوێت بەنزیخانەكان بانگهێشت بكرێن و ئاگاداریان بكەینەوە لەمەودوا تەنها سزادان و داخستنی سێ رۆژ نابێت، ئەگەر سەرپێچی بكەن و بەنزینی خراپ بفرۆشن بەڵكو بەیەكجاری دادەخرێن.
ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری بەنزینخانە لە هەولێر بەنزینی خراپ بەنرخێكی هەرزان دەفرۆشن كە ئۆكتانی لە خوار 89 دەبێت كە نابێت لەوە كەمتر بێت، ئێمە لیژنەكانمان بەردەوام سەردانیان دەكەین و ئەوەی سەرپێچی بكات بەپێی جۆری سەرپێچیەكە سزای دەدەین كە تا ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار دینار سزای ماددی و سێ رۆژ داخستنی بەنزینخانەكە دەبێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بەشێكی زۆری بەنزینخانەكان پابەند نین سەرەڕای ئەوەی سزاش دەدرێن، چونكە وەكو خۆیان باسی لێوەدەكەن كە بەنزین هەرزان دەفرۆشن زیاتر سەرف دەبێت و ئەگەر بە هەزار و 200 دینار بێت كەمتر دەفرۆشن بۆیە ئەو رێگایە دەگرنەبەر.
هەروەها گوتیشی: بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە بەشێوەی یەكجارەكی دەمانەوێت بەنزیخانەكان بانگهێشت بكرێن و ئاگاداریان بكەینەوە لەمەودوا تەنها سزادان و داخستنی سێ رۆژ نابێت ئەگەر سەرپێچی بكەن و بەنزینی خراپ بفرۆشن بەڵكو بەیەكجاری دادەخرێن، بۆ ئەو مەبەستە قایمقامیەتی هەولێریشمان ئاگادار كردۆتەوە، چونكە بەنزینی خراپ هەم زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت و هەمیش بەژینگە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.