Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:22

لە كەركووك چوار تیرۆریستی داعش دەستگیركران

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای كەركووك راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، هێزەكانی سوپا ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی زاب سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیركراون.
ئاماژەی بەوەیشداوە كە تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكە كردووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.