وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكیدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (378,760,000) دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ قۆناغەكانی 2و3و4و5و6 خەرج دەكرێت.
ئەو گوژمەیە دەبێتە هۆی باشتر بەرێوەچوونی كاروباری كارگەكە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی.
زیاتر لە 378 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنی قیڕی شل بۆ كارگەی قیڕی شارەوانی لە تانجەرۆ لهسلێمانی خەرج كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.