یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناوبژیوانی ئینگلیزی مایکل ئۆلیڤەری وه‌ك ناوبژیوانی یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا دیاریكرد.
هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ و ئه‌نتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی له‌یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای یاریگای ئۆڵۆمپی هێلسنکی لە وڵاتی فینله‌ندا رۆژی چوارشه‌ممه داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، یوفا له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد ناوبژیوانی ئینگلیزی مایکل ئۆلیڤەر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌هاوكاره‌كانی ستوارت بێرت وسیمۆن بینێتەوە ئه‌م یاریه به‌رێوه‌ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها دۆناتاس رۆمچاسی لیتوانیش وه‌ك ناوبژیوانی چواره‌م بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌م یاریه دیاریكراوه، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ یەکەمجار لەو یارییەدا تەکنەلۆژیای ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکی به‌كارده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها یوفا روونیكرده‌وه ئەم تەكنەلۆژیا نوێیە لە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو بەكاردەهێنرێت، جێگای باسه سیستەمە نوێیەکە لەڕێگەی کامێرای تایبەتمەندەوە کاردەکات کە توانای بەدواداچوونی بۆ بیست‌و نۆ خاڵی جیاواز لە جەستەی هەر یاریزانێکدا هەیە.
ناوبژیوانی یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا دیاریكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.