پارێزگای ههولێر رایگهیاند: لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
له راگهیاندراوێكدا، پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان ڕاسپێردراون، جگە لەتوندکردنى ڕێکارەکان بەرامبەر سەرپێچى کاران، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان، پشکنینى بەنزینخانەکان چڕتربکەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاریکردنى كوالیتیى دەکەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.
راشیدهگهیهنن: لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا ( بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى هامان1
دووەم/ وێستگەى باواجى
سێیەم/ کۆک
چوارەم/ وێستگەى کوردستان/ 100 مەترى
پێنجەم/ وێستگەى دونیا/ حدید و خەشەب
شەشەم/ وێستگەى فیرارى
حەوتەم/ وێستگەى باز
هەشتەم/ وێستگەى ڕزگارى
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهشكردووه، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، بەردەوامین لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.