له‌چوارچێوه‌ی میركاتۆی هاوینه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌ول ده‌دات قه‌ره‌بووی رۆیشتنی بۆرخا مایۆڕاڵ و نزیکبوونەوەى ڕۆیشتنی یاریزان ماریانۆ دیاز لە ریزی یانه‌كه بكاته‌وه.
ئه‌میش له‌پێناو به‌هێز كردنی هێڵى هێرشبردنى بۆ ئەوەى بیکاتە یەدەگى کەریم بنزیمەى فه‌ره‌نسی هێرشبەرى یانەکە، به‌پێی هه‌والێكی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی یانه‌ی شاهانه پێنج هێرشبه‌ری كردۆته ئامانج تا بروا به‌یه‌كێكیان بهێنێت و بیگوازێته‌وه ریزی یانه‌كه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌لایه‌ن یانه‌ی شاهانه كراونه‌ته ئامانج پێكهاتوون له ئیدنسۆن کاڤانى هێرشبەرى پێشووى مانچستەر یونایتد، ئیدین دزیکۆى ئینتەر میلان، ڕائول دى تۆماسى ئیسپانیۆڵ، تیمۆ فێرنەرى هێرشبه‌ری چێڵسى و بنیامین سیسۆکۆى هێرشبەرى یانه‌ی ڕێد بۆڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی، مێرنگی له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه هه‌ریه‌ك له ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێرى بەرگریکار و ئۆریلین چوامینی ناوەڕاستکاری گواستۆته‌وه ریزه‌كانی خۆی، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت به‌ر له‌داخستنی بازاری گواستنه‌وه تیپه‌كه‌ی كارلۆ ئه‌نچلۆتی چه‌ند یاریزانێك بباته ریزه‌كانی خۆی و پێكهاته‌ی وه‌رزی داهاتوو ئاماده بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.