له‌بازاری گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئۆفه‌رێكی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتالی ره‌تكرده‌وه بۆ ده‌ست به‌رداربوونی ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری یانه‌كه.
له‌مباریه‌وه ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بلاویكردۆته‌وه، خانمه پیره‌كه ئاماده‌یه له‌به‌رامبه‌ر بری ده ملیۆن یۆرۆ ئه‌لڤارۆ مۆراتا بگوازێته‌وه ریزه‌كانی خۆی، به‌لام یانه ئیسپانیه‌كه ئاماده‌نیه به‌م بره پاره‌یه ده‌ست به‌رداری ئه‌م هێرشبه‌ره بێت، به‌ڵكو ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید رایگه‌یاندوه به‌كه‌متر له سی ملیۆن یۆرۆ مۆراتا به‌هیچ یانه‌یه‌ك ناده‌ن.
مۆراتا پێنجه‌م هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده دوای هه‌ریه‌ك له فلێكس، گریزمان ، ماتیۆس كۆنها و ئه‌نخیل دیماریا، بۆیه ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات له‌یانه‌كه جیانه‌بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكاتوو و ببێته جێی ڕه‌زامه‌ندی سیمۆنی راهێنه‌ر تا چانسی به‌شداریكردنی زیاتری هه‌بێت، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئاس ئاشكرایكردوه، سیمۆنی راهێنه‌ر لاری نیه له‌مانه‌وه‌ی مۆراتا له‌گه‌ڵ یانه‌كه، به‌ڵام ده‌بێت كارگێری یانه‌كه ده‌ستبه‌رداری یه‌كێك له‌سه‌ره رهمهكانی بێت.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئۆفه‌رێكی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ره‌تكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.