رۆژنامەی "Wall Street Journal" لە هەواڵێكدا بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتییەكانی خۆرئاوا بە دەستی گەیشتوون كە زانیارییان هەیە لەبارەی دانوستانەكانی ڤیەننا، بانگەشەی ئەوەی كردووە ئێران وازی لە یەكێك لە داواكارییەكانی هێناوە لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی.
لەمبارەیەوە دیپلۆماتكارێك بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە "ئێران رازی بووە كە ئێستا داواكاری بۆ دەرهێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریكا وەلاوە بنێت، بەڵام دیسانەوە داوای دڵنیاییدانی بەهێز دەكات تاكوو جارێكی دیكە واشنتۆن لە رێككەوتنەكە نەكشێتەوە، یاخود دیسانەوە سزا بەسەر تاراندا نەسەپێنێت".
دیپلۆماتكارێكیش لە شاندی دانوستانكارانی ئێران كە بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران دواوە، ئەو دەنگۆیەی بەدرۆ خستەوە.
ئەو دیپلۆماتكارە ئێرانییە كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، گوتوویەتی "واز لە داواكارییەكان نەهێندراوە بۆ دەرهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر".
رۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئێران داواكاری دەرهێنانی سوپای پاسدارانی لە لیستی تیرۆر وەلاناوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.