ئەمڕۆ پێنجشەم سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د. فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لەپێناو یهکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی.
ههر له كۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا کار بکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە، جهختیش كرایهوه كه کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.