ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له نوێترین په‌یامیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لای ئه‌وان یه‌كڕیزی نێو ماڵی شیعه گرینگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كڕیزییه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی نیشتمان و چاكسازی و دوور له توندوتیژی و نادادپه‌روه‌ری بێت.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویته‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: هه‌ندێ لایه‌ن باس له یه‌كڕیزی و نادرزی له نێو ماڵی شیعه ده‌كه‌ن، به‌ڵێ یه‌كڕیزی پرسێكی زۆر گرینگه، به‌ڵام ئه‌م یه‌كڕیزییه ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێسا گشتی و یاسا ئاسمانی و حوكمی شه‌رعی و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بن.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵی ئێستا یه‌كڕیزی نێو ماڵی شیعه زۆر گرینگه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی نیشتمان و چاكسازی ڕاسته‌قینه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و خزمه‌تكردنی هه‌ژار بێت به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك به توندوتیژی و تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتخوازی و نادادپه‌روه‌ری بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه عێراق پایته‌ختی یه‌كه‌می شیعه‌كانه، به‌و واتایه‌ی كه هه‌موو ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ عێراق نه‌ك ئه‌و ببێته پاشكۆی ئه‌وانی دیكه.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان داوای یه‌كڕیزی له‌سه‌ر بنه‌ما و عه‌قل و ئایین و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی و ڕه‌وشت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه داوای مه‌رجه‌عییه‌ت و گه‌لی عێراقیشه.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه‌كه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان له عێراقه‌وه‌ن و هه‌ر بۆ عێراقیشن، وابه‌سته‌یی و ژێرده‌ستی له كه‌س قبووڵ ناكه‌ن ته‌نیا له ڕزگاركه‌ر و چاكسازیخوازان نه‌بێت.
گوتیشی: حه‌شدی شه‌عبی له بۆچوونه‌كانی ئێمه و بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نزیكترن و زیاتر پابه‌ندن به بنه‌ماكانی هه‌ردوو شه‌هیدی ئال سه‌در.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا عێراق له‌به‌رده‌م هه‌لێكی زێڕینه بۆ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و داوای له هه‌مووان كرد پشتگیر و پاڵپشتییان بن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی لایه‌نگران و هه‌موو گه‌لی عێراق كرد.
موقته‌دا سه‌در له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكی گرینگ دابوو سه‌باره‌ت به بارودۆخێ ئێستای عێراق و جه‌ختی كربووه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین گفتوگۆ و دیالۆگ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا بكه‌ن، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان هیچ سوودێكی نییه.
ڕاشیگه‌یاند: چاكسازی ته‌نیا به قوربانیدان ده‌كرێ و وه‌ك خۆشم ئاماده‌م له‌پێناو ئه‌م چاكسازییه‌دا شه‌هید بم. جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌لی عێراق له ده‌سه‌ڵاتداران بێزاربووه بۆیه ئاماده‌بوونی ئه‌و بقۆزنه‌وه بۆ كۆتاهاتن به گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها داواشی له لایه‌نگران كردبوو له خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام بن و بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی ئێستای عێراقیش پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.