ئەمڕۆ پێنجشەم بەئامادەبونی سەرۆک و جێگران و ئەمینداری گشتی و دارایی و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لەسەر دۆخی وەرزش و کار و چاڵاکی یەکێتییە وەرزشییەکان و نوێنەرایەتی شارەکان، بەرێوەچوو.
له كۆبوونهوهكهدا تاوتوێ و بڕیار لهسهر چهند خاڵێك دران:-
1ـ بڕیاری خەرجکردنی شایستەی دارایی بۆ ئەو یەکێتییە وەرزشییانەی کارنامەی خول و پاڵەوانێتییەکان پێشکەش کردووە، درا.
2ـ یەکێتییە وەرزشییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە بەرنامەی کار و چاڵاکییەکانیان پێشکەش به ئەمیندارییەتی گشتی بکەن لەپێناو ڕەزامەندیدان بۆ خول و پاڵەوانێتییەکان.
3ـ لەسەر یەکێتییە وەرزشییەکان پێویستە لە کاتی کار و چاڵاکییەکانیان شوێن و هۆڵ و یاریگای شایستە هەڵبژێرن.
4ـ جێگری سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی د. دیار محەمەد سدیق راسپێردرا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرایەتی شارەکان لەپێناو رێکخستنەوە و باشتر بەرێوەچوونی کارەکانیان.
5ـ لێژنەی ئۆلۆمپی سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بەکابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم کرد کە لە ئێستادا پاڵپشتی دارایی و پشتگیری هاوکاری خۆی بۆ لێژنەکە دووپات کردووەتەوە، ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەی حکوومەتە بۆ وەرزشوانان کە جێگهی پێزانینە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.