بەڕێوەبەرایەتی گشتیى بانکى ناوەندى هەرێم لقی سلێمانى ئاشكرای كرد، ئه‌و قه‌رزانه‌ی حكوومه‌ت كه لای كۆمپانیای نالیایه بریتییه له 84 ملیار دینار، جه‌ختیشی كرده‌وه ك تا ئێستا كۆمپانیاكه هیچ قه‌رزێكی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: لە چەند پەیج و ئەکاونتێکی سۆشیال میدیا ئەوەیان بڵاو کردەوە کە قەزرەکانى کۆمپانیاى نالیا لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە یەکلاکراوەتەوە.
راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه سەرۆکى کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بۆ تەواوکارى مووچەى مانگى 7 بڕى 80 ملیار دینار بداتە مووچەخۆرانى سنوورى سلێمانى.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سەرلەبەرى ئەو هەواڵ و چەواشەکارییانە ڕەت دەکەنەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە ڕاستیدا کۆمپانیاى نالیا بڕى قەرزەکەى 84 ملیار دینارە و تا ئێستا نەیگێڕاوەتەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه تا ئێستا کۆمپانیای ناوبراو هیچ قەرزێکى لەگەڵ حکوومەتى هەرێمى کوردستان پاکتاو نەکردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیى بانکى ناوەندى هەرێم لقی سلێمانى داوای له كۆمپانیای نالیا و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد کە قەرز و ئاسانکارى حکوومەتیان لا ماوە، وەک ئەرکێکى نیشتمانى قەرزەکانیان بگێڕنەوە بۆ خەزێنەى گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.