ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عامڕی ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی چه‌قبه‌ستوویی و گرینگی‌دان به به‌رده‌وامی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كی قبووڵكراو له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور، كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له پرسی تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق كرا.
پلاسخارت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له پێویستی سه‌قامگیری بارودۆخی سیاسی عێراق و گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌كی هاوبه‌ش كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.