Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 10:35

هه‌واڵێكی خۆش بۆ جوتیاران.. پارەی گەنمی ساڵانی 2014، 2015، 2016 دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

‏وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 100 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016 دابەش دەکرێت و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتووشدا 208 ملیاری دیکە دەگاتە دەستمان، به‌مه‌ش تەواوی پارەکە کە ده‌كاته‌ 308 ملیار دینار دابەش دەکرێت.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی لەبارەی پارەی گەنمی ئەمساڵ رایگەیاند: لە ئەمساڵدا 103 ملیار و 159 ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و 160 ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.

سەبارەت بە بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ وه‌زیر گوتی: تا ئێستا 311 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات کە دەبووایە زیاتر لە 700 هەزار تۆن گەنم وەربگرین.

لەبارەی کوالیتی گەنمەوە، وەزیری بارزگانی و پیشەسازی راگەیاند: ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە هەیە، بەڵام کوالێتی گەنمی ئەمساڵ بە گشتی خراپ نییە.

سه‌باره‌ت به‌ نرخی پێداویستی خۆراک، کەمال موسلیم ئاشکرای کرد: لە قۆناغی یەکەمی رووبەرووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی خۆراکی ڕەسم و باجی گومرگی لەسەر 10 پێداویستی خۆراکی بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵگیراوه‌ و دواتر ئەو ماوەیە درێژتر کرایەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.