سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌می له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆچوونی تایبه‌تی خۆی بووه.
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: لێدوانێكی من لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیڕاق كە گوتبوم كارێكی ئاسان نییە، بە هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدرایەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ بەرچاوی هەموو لایەك ئەم لێكدانەوەیە ڕاست نییە و به‌ڵكو ئەمە تەنها بۆچوونی تایبەتی خۆم بووه لەبارەی ميكانيزم وهەنگاوە دەستووری و یاساییەكانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان .
فازڵ میرانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كارێكی ئاسان نییه.
ئه‌م گوته‌یه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای وتارێكی ڤیدیۆیی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هات كه دوێنێ چوارشه‌م سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عێراق پێشكه‌شی كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی تر ئه‌نجامبدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.