ئێوارەی دوێنێ پێنجشهم لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان پالەوانێیەتی بەرزکردنەوەی قورسایی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی کچان بەرێوەچوو.
پاڵەوانێتییەکە بەبەشداری هەریەک لە یانەکانی هەولێر، سلێمانی، سۆلاف، هەندرێن، زانکۆ و رانیە لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەددین هاتە ئەنجامدان.
لە پاڵەوانێتییەکەدا 38 یاریزانی کچ لە یانەکانی کوردستان بەشداربوون، دوای رکابەرییەکی بەهێز لەنێوان یاریزانانی بەشداربوو لە پاڵەوانێتییەکەدا، کچانی یانەی هەولێر پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و زانکۆ پلەی دووەم، سۆلاف پلەی سێییەم، چوارەم پێشمەرگەی سلێمانی، پێنجەم سلێمانی، شەشەم هەندرێن و حەوتەم رانیە.
لە کۆتاییدا لەلایەن د. سەمەد محەمەد ڕەزا سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی یەکێتییە وەرزشییەکە خەڵات و جامی پاڵەوانێتییەکە بەخشرا بە پاڵەوانان.
بەرێوەچوونی پاڵەوانێتییەکەی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان لەمیانی بەرێوەچوونی ئەو چاڵاکییە وەرزشییانەیە کە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان خەرجی دارایی بۆ دابینکردوون بە پاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.