لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌لێشاو ده‌ستیان به چوون بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی به كۆمه‌ڵ كه ڕێبه‌ره‌كه‌یان داوای لێ كردوون.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگران كردبوو ڕۆژی هه‌ینی ڕوو له ناوچه‌ی سه‌وز بكه‌ن و له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان نوێژی هه‌ینی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه ده‌ستیان به چوون بۆ ناوچه‌ی سه‌وز و گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان كردووه، ئه‌مه جگه له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ناوچه‌ی سه‌وز ماونه‌ته‌وه.
پێشبینی كراوه ئاماده‌بووانی نوێژی به كۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان ملیۆن تێپه‌ڕێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.