به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆمبێكی چینراو له‌به‌رده‌م مۆڵێكی شاری به‌غدای پایته‌خت ته‌قییه‌وه و زیانێكی زۆری ماددی لێ كه‌وته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئاشكرایان كرد كه ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراوی دروستكراوی ناوخۆیی ئه‌نجامدراوه و باڵه‌خانه‌ی ماكسی مۆڵی له گه‌ڕه‌كی زه‌یوونه‌ی شاری به‌غدا كردۆته ئامانج.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی زۆری ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌ی مۆڵه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.