پسپۆرێكی بواری كه‌شناسی عێراقی ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو پله‌ی گه‌رمی له ته‌واوی عێراق ده‌گاته لووتكه و دواتریش له ڕۆژانی داهاتوو به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و نزمبوونه‌وه ده‌چێت.
سادق عه‌تییه پسپۆڕی بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی كه ئێستا سه‌رجه‌م عێراقی گرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو ده‌گاته لووتكه.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌می داهاتووش گه‌رمای وه‌رزی هاوین به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م پسپۆرێكی تری عێراقی له بواری كه‌شناسی واده‌ی كۆتاهاتنی ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتۆته‌وه، ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د عه‌لی ڕایگه‌یاند: ئه‌م شه‌پۆڵه گه‌رمییه‌ی كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوه‌راستی عێراقی گرتۆته‌وه، له ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو كۆتایی دێت، به‌ڵام له پارێزگاكانی باشوور شه‌پۆڵه‌كه تا ڕۆژی دووشه‌م به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینیش، پسپۆره‌كه‌ی بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.