ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌مێك ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزمبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینی بوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی داتا و زانیارییه‌كان كه ده‌ری ده‌خست ڕێژه‌ی عه‌مباركردنی نه‌وتی خاو له كۆگاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 0.53% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 94.62 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به ڕێژه‌ی 0.75% و بووه 89.19 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.