پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له حه‌نانه له پارێزگای نه‌جه‌ف پێشوازی له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
له‌م كورته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در پێشوازییه‌كی گه‌رم له جینین پلاسخارت ده‌كات.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشتبووه پارێزگای نه‌جه‌ف بۆ چاوپێكه‌وتنی موقته‌دا سه‌در.
ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاڵۆز و قه‌یرانی سیاسی ئێستای عێراقه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.