نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئاشكرا كرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له حه‌نانه له پارێزگای نه‌جه‌ف پێشوازی له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
پلاسخارت دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: دیدار و كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در باش بوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌یه‌كه‌وه باسمان له گرینگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانی ئێستای سیاسی عێراق كرد.
پلاسخارت ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشتبووه پارێزگای نه‌جه‌ف بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌شی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاڵۆز و قه‌یرانی سیاسی ئێستای عێراق بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.