سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بڵاوكراوه‌یه‌كدا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ڕاگه‌یاند كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: په‌رله‌مانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات به‌و خه‌ڵكه‌شی كه ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت ئیراده‌ی ئه‌وان فه‌رامۆش بكرێ كه داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در داوای كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆیه ئێمه پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێ بۆ دووباره په‌یڕه‌وكردنی پڕۆسه‌ی دیموكراتی له‌ژێر سێبه‌ری ده‌ستوور و لێكتێگه‌یشتن كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نیشتمان بگونجێ.
جێی باسه پێرێ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای كرد په‌رله‌مان هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام بدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.