وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک باشووی ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلاری هەژاند.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆ هەینی 05ـی 08ـی 2022 لە پارێزگای سلێمانی بوومەلەرزەیەکیان تۆمار کردووە.
ڕاشیگەیاند: لە ڕاپۆرتی دەستەکە ئاماژە بەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 12:07ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی 4 پلەی ڕێختەر، لە دووری 17 کیلۆمەتر لە باشووی ڕۆژهەڵاتی قەزای کەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕووی داوە.
دەستەکە باسی لەوەش کردووە کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەک هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە و داواش دەکات هاووڵاتییان باوەڕ بە پڕوپاگەندە و هەواڵی ناڕاست نەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.