دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 05ـی 08ـی 2022 بە فڕۆکەی جەنگی نەناسراو چیای بۆلێ لە دەڤەری سیدەکان بۆردوومان کرا.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین: بە فڕۆکەی جەنگی نەناسراو، چیای بۆلێ لە دەڤەری سیدەکان بۆردوومان کرا، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش بەپێی گوتەی سایەتحاڵانی ئەو سنوورە، بۆردوومانەکە هیچ زیانی بە خەڵکی سڤیل نەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.