واشنتۆن ئەمڕۆ هەینی 05ـی 08ـی 2022 جەختی کردەوە کە هەوڵ نادات گرژییەکان لەگەڵ چین پەرەپێبدات و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵەتێگەیشتن بە گرنگ دەزانێت.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند: هەڵپەساردنی دیالۆگ لەلایەن چین لەسەر پرسە گرنگەکان لەگەڵ ئەمریکا بڕیارێکی نابەرپرسانەیە.
ڕاشیگەیاند: ههموو کهناڵهکانی پهیوهندی نێوان سهرکرده سهربازییهکانی چین و ئهمریکا داخراون. ئەوەشی خستەڕوو کە : سەرکۆنەی سەپاندنی سزاکانی چین بەسەر ئەندامانی بنەماڵەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەکەین.
کۆشکی سپی دووپاتی کردەوە کە "ئەمریکا نایەوێت قەیران لەگەڵ چین دروست بێت."
کۆشکی سپی جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە مانۆڕە سەربازییەکانی چین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر تایوان کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.