دوای چوار مانگ له وه‌ستانی دانووستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، بڕیاره وڵاتانی ئه‌ندام گه‌ڕێكی نوێی دانووستانه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه كه ئامانج لێی گه‌یشتنه به ڕێككهوتنێک كه ئێران و پێنج وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان رازی بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوێنێ پێنجشه‌ممه شاندی وڵاتە زلهێزەکان و ئێران گەیشتنە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بۆ ئەوەی دانوستاندن لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بکەن. ئەوەش دەبێتە یەکەم جار لەدوای وەستاندنی دانووستاندنەکان لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە
بڕیارە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانیشدا، قەتەر میوانداریی دانوستاندنی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتنی کرد بەو هیوایەی کە پڕۆسەکە بگەڕێندرێتەوە سەر رێچکەی خۆی، بەڵام گفتوگۆکان ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبوو.
لە دوایین هەوڵیشدا، لە مانگی رابردوودا، جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا پێشنیازێکی سازشکارانەی پێشکه‌ش کرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران کرد خۆیان له قه‌یرانی مه‌ترسیداری ئه‌تۆمیی بپارێزن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌شنووسێك ئاماده‌كراوه كه كۆمه‌ڵێك سازشی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران له‌خۆگرتووه مه‌به‌ستیش لێی كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015. كه لە ساڵی 2018 و لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، واشنتن لە رێککەوتنەکە کشایەوە، ئەوەش وایکرد، ئەمریکا سزاکانی بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێتەوە و لە بەرامبەریشدا، ئێران پەرەی بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی دا.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆشداریدا لەوەی کە ئێران بەشێوەیەکی زۆر خێرا" لە پرسی ئەتۆمدا بەرەوپێشەوە دەڕوات و لە بڕ و خواستدا" گەشە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.