بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات ، بۆیه‌گرنگه ئاگاداربین له چۆنییه‌نی به‌خێوكردنی منداڵ ، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكی ته‌ندروست په‌روه‌رده بكه‌ین ،له‌م روانگه‌وه" د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی چه‌ند رێنمایه‌كی گرنگ بۆ دایك و باوكان ده‌خاته ڕوو:
1. كچه‌كه‌ت ئاگادار بكه‌ره‌وه كه نابێت له‌سه‌ر قاچی هیچ پیاوێك دابنیشێت با خزمیش بێت.
2. پۆشاك گۆڕین له‌به‌رده‌م منداڵێكدا كه دوو ساڵی تێپه‌ڕاندبێ ڕێگه پێدراو نیه.
3. ڕێگه مه‌ده به هیچ كه‌سێكی باڵغ كه بڵێت من ده‌بمه هاوسه‌ری منداڵه‌كه‌ت.
4. كاتێك منداڵه‌كانت ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵانی تردا پَویسته چاودێریان بكه‌یت و بزانیت چ یاریه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه هه‌ندێك ڕه‌فتاری نه‌شیاو له‌نێو منداڵاندا بڵاوبوه‌ته‌وه.
5. منداڵه‌كه‌ت ناچار مه‌كه سه‌ردانی هیچ كه‌سێكی گه‌وره بكات كه حه‌زی پێناكات.
6. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت پاشه‌كشه‌ی كرد له‌و چالاكی و یارییانه‌ی كه به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌دات، پێویسته ئارامگر بیت و هۆكاره‌كه‌ی لێ بپرسیت.
7. پێویسته دایك و باوك به شێوه‌یه‌كی زانستی گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆشنبیری سێكسی بدات به منداڵه‌كه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌شوێنی تره‌وه به هه‌ڵه فێر ده‌كرێت.
8. پێویسته دایك و باوك ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیلم كارتۆنانه ببینن كه ڕێگه ده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان ته‌ماشایان بكه‌ن.
9. هه‌وڵبده له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و بابه‌تانه بكه‌یت كه منداڵه‌كه‌ت له ئینته‌رنێتدا سه‌یری ده‌كات.
10. منداڵه‌كه‌ت ڕابهێنه له‌سه‌ر گرنگی دان به پاكوخاوێنی شوێنه هه‌ستیاره‌كان و ڕێگه‌نه‌دان به هیچ كه‌سێك بۆ ده‌ست لێدانی.
11. لیستێكی ڕه‌ش بنوسه بۆ هه‌موو ئه‌و ره‌فتار و شتانه‌ی كه منداڵ له سنوری ئه‌ده‌ب ده‌رده‌كات.
12. ئامۆژگاری منداڵه‌كانت بكه به دوركه‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ.
13. به‌باشی گوێبگره بۆ سكاڵای منداڵه‌كه‌ت دژ به هه‌ر كه‌سێك، هه‌رگیز سكاڵاكانی به كه‌م مه‌گره.
14. باش بزانه تۆ یه‌كه‌مین و گرنگترین هێڵی به‌رگری منداڵه‌كه‌تی.
له‌یادت بێت كه ئازاری كه‌مته‌رخه‌می به درێژایی ته‌مه‌نت له‌گه‌ڵتدا ده‌مێنێته‌وه
كه‌واته منداڵه‌كه‌ت بپارێزه.
ئا- كامران
چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ دایكان و باوكان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.