بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 13.209 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و ئێوارانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2.735 منداڵیش داخڵ كراون.
بەپێی ئامارەكە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 389 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون و 190 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 185 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار بینراون و 408 حاڵەتی هەناسەتوندی و 21 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
مانگی ڕابردوو لە لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 13.716 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 117 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 407 سۆنەر و 412 ئیكۆ و 12 نازور ئەنجام دراوە و 543 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.