نه‌خۆشیه‌كى پێسته به‌هۆی گۆڕانكارى له كونه‌كانى پێست و چه‌وریه ڕژێنه‌كانى ژێر پێست و هه‌وكردنیان دروست ده‌بێت، ((acne vulgaris ده‌ردانى زیاد له پێویستى چه‌وریه ڕژێنه‌كان.
بوونی چینێك له خانه مردوه‌كانى پێست ده‌بێته هۆی گیرانى كونه‌كانى ژێر مووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ى ده‌ردراوه چهوریهكان له‌ژێر كونه داخراوه‌كانه‌وه ژینگه‌یه‌كى له‌باره بۆ چالاكى و گه‌شه‌كردنى به‌كتریا.
هۆكاره‌كانى دروستبوونى زیپكه:
زۆربهرههمهێنانى چه‌ورى له لایه‌ن چه‌وریه ڕژێنه‌كانه‌وه، چونكه له ته‌مه‌نى گه‌نجی دا ئه‌م ڕژێنانه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى هۆرمۆنه سێكسیه‌كان، به‌هۆی ئه‌م گۆڕانكاریه‌وه زیپكه ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى هه‌رزه‌كاریدا.
هه‌وكردن به‌هۆی به‌كتریاوه له شوێنى گیرانى كونى هاتنه‌ده‌ره‌وه ده‌ردراوه چهوریهكان ڕۆڵێكى سه‌ره‌كی ده‌بینێت له دروست بوونى زیپكه.
ئه‌و هۆكارانه‌ى دروستبوونى زیپكه زیاد ده‌كه‌ن:
چه‌ند هۆكارێكى فیزیۆلۆجی هه‌یه له جه‌سته‌دا دروسبوونى زیپكه زیادده‌كه‌ن، وه‌ك تێبینى كراوه زیپكه به شێوه‌یه‌كى كتوپڕ ده‌رده‌كه‌وێت پێش هاتنى كاتى سوڕی مانگانه به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام له حاڵه‌تى دووگیانی دا كاریگه‌رى نابێت و په‌ڵه دروست نابێت له‌سه‌ر پێستى ده‌موچاو.
هه‌روه‌ها تیشكى خۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ دروستبوونى زیپكه، به‌ڵام هیچ جۆره خۆراكێك نیه له پاش خواردنى ببێته‌هۆی دروستبوونى زیپكه، پاك‌و خاوێنى كاریگه‌ریه‌كى دیارى نیه له‌سه‌ر دروستنه‌بوونى زیپكه.
ڕێگاكانى چاره‌سه‌ركردنى زیپكه:
زیپكه چ په‌ڵه‌یه‌كى بچوك بێت یان حاڵه‌تێكى نه‌خۆشی توند بێت شایه‌نى چاره‌سه‌ركردنه به‌مه‌رجێك هه‌رلایه‌ك له نه‌خۆش و ده‌رمانساز و پزیشك ڕێنماییه‌كان به دروستى جێبه‌جێ بكه‌ن. چونكه باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر گوێگرتنه بۆ ئامۆژگارى له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانى دروست بۆ ده‌رمانه‌كان (له ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه به‌كاربێت یان بخرێته سه‌ر پێست).
ئامۆژگارى گشتى:
پێویسته بزانین زیپكه ماوه‌یه‌كى درێژ له‌گه‌ڵت ده‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رمانى كاریگه‌رى بۆ به‌كاربهێنرێت.
زۆربه‌ى كات ده‌توانرێت ئه‌و په‌ڵانه‌ى به‌هۆی زیپكه‌وه دروست ده‌بن نه‌هێڵرێت دروست بێت، 80% په‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و به به‌كارهێنانه ده‌رمان بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ، به‌ڵام پێده‌چێت پێویست بكات به‌وه‌ى به‌رده‌وامى بدرێت به‌به‌كارهێنانى ده‌رمان بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك.
ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه به پێدانى دژه هه‌وكردن چاه‌ره‌سه‌ر ده‌كرێن له ڕیبێگهى ده‌مه‌وه ماوه‌ى به‌كارهێنانى ده‌رمان تیایدا كه‌متره له شه‌ش مانگ له‌سه‌ر شێوه‌ى حه‌ب یان كه‌پسول.
چاره‌سه‌رى لۆكاڵی سه‌رپێست:
له‌ڕاستیدا هه‌مو حاڵه‌ته‌كانى په‌ڵه‌ى سه‌ر پێست له هه‌رزه‌كاره‌كاندا به‌م جۆره چاره‌سه‌ره كاریگه‌ر ده‌بێت هه‌روه‌هاله حاڵه‌تى مامناوه‌ندى توشبوون به زیپكه ئه‌م شێوازى چاره‌سه‌ره كاریگه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سودى نه‌بوو ئه‌وسا دژه هه‌وكردنه‌كان به‌كارده‌هێنین ئه‌گه‌ر پێویستى كرد.
چۆرهكانى ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ركردنى لۆكاڵی:
چه‌ندین جۆر ده‌رمان هه‌ن كه زۆربه‌یان له‌پێكهاته‌كه‌یاندا ماده‌ى سیلڤه‌ر "كبریت" هه‌یه" له‌گه‌ڵ ریسۆرسینۆل كه چاره‌سه‌ری حاڵه‌ته ساده‌كانى توش بوون به زیپكه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاریگه‌رترینیان پێكهاتوه له ماده‌ى بنزویل پیرۆكساید benzoyl piroxide كه به‌بێ ڕێچهتهى پزیشكى پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانى پێست نادرێت به نه‌خۆش له ده‌رمانخانه‌كاندا.
كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى لۆكاڵی:
له‌وانه‌یه زۆربهكارهێنانى كرێم و مهرههمهكان بۆ چاره‌سه‌ركردنى زیپكه ببێته‌هۆی سوربوونه‌وه و و توێژههڵدانى پێست ئه‌م حاڵه‌ته ناوده‌برێت به هه‌وكردنى پێستى یه‌كه‌می ده‌كرێت به ئاسانى چاره‌سه‌ر بكرلاێت به كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌كارهێنانى چاره‌سه‌ر بۆ یه‌ك جار له ڕۆژێكدا له‌بری دوو جار یان ته‌نها بخرێته سه‌ر شوێنه توشبووه‌كه نه‌ك هه‌مو ده‌موچاو.
چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه:
ئه‌و ده‌رمانانه‌ى له ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه به‌كارده‌هێنرێن سێ جۆرن:
دژه هه‌وكردنه‌كان:ڕیتینۆیدهكان retinoids كه ته‌نها به ڕێچهتهى پزیشك ده‌درێن به نه‌خۆش له ده‌رمانخانه‌كاندا جگه‌له ڕیتینۆیدهكان پێویسته له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر له‌ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه چاره‌سه‌ری لۆكاڵی پێویسته وه‌ربگیرێت.
ئه‌و دژه ههوكردنانهى له‌ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه وه‌رده‌گیرێن تێتراسلیكلین یان ئۆكسی تێتراسایكلین پێویسته ڕۆژانه دوو جار وه‌ربگیرێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ.
ڕیتینۆیدهكان retinoids كۆمه‌له دهرمانێكن وه‌رده‌گیرێن له‌ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه وه‌كو ئایزۆترتینوین پێویسته ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره له‌لایه‌ن پزیشكى پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانى پێسته‌وه بنوسرێت و به ئاگاداری پزیشك به‌كاربهێنرێت له‌كاتى دیاریكراو و به بڕی پێویست، ئه‌م جۆره ده‌رمانانه هۆرمۆنى نین به‌ڵكو له پێكهاته‌كانیدا ڤیتامین "ئه‌ى" هه‌یه.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.