له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر دوو و سیی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی لیڤه‌رپول دووه‌می وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی فولهام.
شه‌ممه‌ی ڕابردوو، لیڤه‌رپول به سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ ده‌ستی به ململانێكانی وه‌رزی نوێ كرد كه له یاری قه‌ڵغانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی پرێمه‌رلیگی برده‌وه.
له‌م هاوینه‌دا، ڕێدز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كالڤین ڕامزی و فابیۆ كارڤالهۆ و داروین نونیز واژووكرد، هاوكات سادیۆ مانێی سه‌نیگالی ڕیزی تیپه‌كه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن كرد، هه‌روه‌ها لیڤه‌رپول گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره میسریه‌كه‌ی تا ساڵی دووهه‌زاروبیست و پێنج درێژكرده‌وه، له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی ئینگلته‌راو له كاتژمێر پێنجی سبه‌ی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی تۆتنهام میوانداری یانه‌ی ساوسهامپتۆن ده‌كات، له كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره‌ش، یانه‌ی چێڵسی ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئێڤێرتۆن.
له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول له‌گه‌ڵ فولهام یاری هه‌یه و چێڵسیش رووبه‌رووی ئێڤێرتۆن ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.